Aryas Javan

Dunya Dagore

Dunya Dagore

3981

Listeners

14725

Total plays

27

Likes

هەندێ جار لە دوورەوە تەنیا ئەتوانی پێکەنینەکانم ببینی
لەبەر ئەوەی لە نزیکەوە خەمەکانم ئازارت نادا
دەنا من ئێستاش هەر ئەو کەسەم کە پێت ئەوتم تۆ شێتی
بەڵام ئاشقی شێت بوونەکانیشتم
………………
نا ئێستاش نازانی چەن دڵتەنگی تۆم
دڵتەنگی یێک چرکەی شەڕەکانی تۆم
من بێ تۆ وەک شێرێکی ماندوو پیرم
لەخۆمو لە هەرچی لە دەورمە تێرم

نەفرتی من بێ تۆ شێتم نەخۆشم
لەگەڵ تۆش لە هەمو دونیا لە پێشم
ڕاستە تۆ فریشتەی لە ڕووحو ناخم
بەڵام ئاخ کە نەتهێشت هەمیشە لات بم
………………
دڵنیا بە هەروانابێ دونیا دەگۆڕێ
ئەوەی ڕۆژێ بیباتەوە ڕۆژێ دەدەۆڕێ
دڵنیابە ڕۆژێ دادێ دێیەوە بۆلام
بەڵام دڵم دەڵێ لادە نیمە بۆتۆ ڕێ
………………
تۆ نە باوەر تۆ نە هەستێک تۆ نە ئیشقێکت بۆمن هێشت
ئەخە گەمژە چەن جار وتم بەخشەندە نیم هەڵە مەکە
هاوار بکە بە سەرم دا بڵێ بمرە بڵێ ون بە
جنێو بدە لێی دە ورد بێ هەرچی هەیە لە سەرم دا

ئەم شێتەم کە هەرکات ناوت ئەهێنن
ئەسەبیم دەلەرزم کاتێ ئەتبینم
پێم وتی هەرماڵێک پیاوێکی هەیە
گوێت نەگرت هەربۆیەش تاوانی هەیە
………………
دڵنیا بە هەروانابێ دونیا دەگۆڕێ
ئەوەی ڕۆژێ بیباتەوە ڕۆژێ دەدەۆڕێ
دڵنیابە ڕۆژێ دادێ دێیەوە بۆلام
بەڵام دڵم دەڵێ لادە نیمە بۆتۆ ڕێ
………………
هەمووکات ئەوە بزانە تۆ بەنرخترین کەسی ژیانم بوی
بۆیە من ئادەتم نیە شتە بەنرخەکانم لە پێش چاوی خەڵک دانێم.
Similar tracks