Listeners
Total plays
Likes
من خەرابی دەردی عیشقی فرقەتی دیداری تۆم دڵ کەبابی داغ و هیجری ئاهی ئاتەشباری تۆم هەر کە مردم با بزانن جوملە عالەم خاس و عام کوشتەیی تیری نیگاهی دیدەیی خوێنباری تۆم با لە کێلی من بنووسن نەخشی دوو ئەبرۆت بە خوێن تا بزانی من شەهیدی تیغی سەیقەلکاری تۆم عاشقی ڕوویی گوڵم داییم دەناڵم هەر سەحەر عەندەلیبی باغی حوسنی گوڵشەنی ڕووخساری تۆم گەر حەکیم نەیکوت عیلاجی عیللەتی جەرگی «ئەمین» من دەڵێم ڕەنجووری عیشقی نەرگسی بیماری تۆم دیوانی ئەمین ئوشنوویی