Homer Dzayi

Hoy Nare

Hoy Nare

64

Listeners

189

Total plays

2

Likes

ئه‌و قورئانه بتگرێ هێنات لێکت کرده‌وه
سێ جار ده‌ستت پێدادا بۆ مزگه‌وتت برده‌وه
ئه‌منت ئه‌وها به‌جێ هێشت به‌و ئاهی وا سه‌رده‌وه
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
وه‌رن جه‌رگم هه‌ڵدڕن به ده‌بانی کوشته‌ری
چه‌ند جارانم گه‌وزاندی له بن داڵان و دوده‌ری
ئێستاش خۆم لێ نه‌ناس ده‌که‌ی
پێم ده‌ڵێی براده‌ر کوێند‌ە‌ری
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
ده‌سماڵ حه‌ریری دووبه‌ر مێردت کرد خاکم به‌سه‌ر
له‌سه‌ر باڵای تۆ بوو جوانێ جه‌رگیان دامه به‌ر خه‌نجه‌ر
گه‌ر مه‌یلی جارانت ماوه ڕه‌دووم که‌وه ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارە جوان
چاوت ئه‌‌ستێره‌ی شه‌وێ ڕومه‌ت دندووکی که‌وێ
پێم بڵێ له کوێ ده‌نووی شه‌وێ با ئه‌منیش بێمه ئه‌وێ
باسکم بۆ بکه به سه‌رین گیان به جووت خه‌ومان لێ بکه‌وێ
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارا جوان
هۆی نارێ هۆی نارێ هۆی نارێ نارا جوان
by : @juanaa 
Similar tracks