Listeners
Total plays
Likes
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ لە سەر جێی بەر مانگە شەوێ خۆم خزاندە سەر جێی فێنک نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ قژی خاوی ، با لێ داوی ، ئاڵۆزاوی جارجار دای دەپۆشت لە چاوی خواێە گیان چەندێم خوش دەوێ زۆر بە ئاسپایی و بە نەرمی دەمم برد بۆ لێوی گەرمی چاوی هەڵ هێناو و پێی گووتم خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی نەیهێشت هەستم ، گرتی دەستم ، لێوی گەستم موو چۆرکێکی خۆشی دایگرت سەرتاپای هەناوو هەستم لێکڕا تا مەلا بانگ دانێ تێک ئاڵان و دەست لەملانێ لە ناکاو دەنگی مەلاێ هات داێ بڕیم لە بەژنی جوانێ بە سەرسامی ، بە ناکامی ، بێ ئارامی بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم چاۆم پڕ بوو لە گریانێ by : @juanaa