Zhina Saqzi

Sharab

Sharab

1273

Listeners

5338

Total plays

24

Likes

دایخەن بە رووما دەرگای مەیخانە
دەردی دابڕان سەخت و گرانە
بە کوڵم بۆ خۆم و ڕابردووم گریام
ساقی و مەیخانەش نەهاتنە فریام
ساقی شەرابێ زۆر تفت و تاڵە
دەستی لەرزۆکم نایگرێت پیاڵە
ژیان لە دووریت هەمووی خەیاڵە
دونیا بە بێ تۆ پەیکی بە تاڵە
مێز و پەرداخ و پیاڵە بشکێنن
بەس دڵی یارم لێ مەرەنجێنن
ساقی شەرابت کەلە تەزێن بێت
وەکوو ماچی یار با خەم ڕەوێن بێت
ئەوانە لێرا شەراب ئەنۆشن
پیاڵە لێک ئەدەن مەست و سەرخۆشن
بۆ خۆشی دێنە مەیخانە جار جار
نییە لە دەرد و خەمی دووری یار
سەرم سەرمەستی عەشقی ئەو ببوو 
دەستم هۆگری پیاڵە و مەی ببوو
جاران سەرخۆشی چارەی دڵم بوو
مەی وەکوو هاوڕێ هەر لەگەڵم بوو
یار بۆ تۆراوە ڕاسم پێ بێژن
شەراب و بادەم لە دەست بڕێژن
شەراب و بادە واز لێ ئەهێنم 
بە دیداری ئەو تاسەم ئەشکێنم
ئەبما تۆبە کار من تۆبە ئەکەم
تەرکی شەراب و مەیخانە ئەکەم
لەمشەو بە دواوە بادە حەرامە 
ڕێگای عەشقی تۆ تاکە ڕێگامە
ئەگەر سەرێ با لە ماڵی چۆڵم
بەر ماڵێک دێنم ئەیگرمە کۆڵم
by : @juanaa
Similar tracks